00-07-2002
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- زۆرینەی چاودێرە رامیارییەکان و کەناڵە راگەیاندنەکانی جیهان باس لە نزیکبوونەوەی لێدانی ئێڕاق دەکەن لەلایەن ئامریکاوە.
- باوکێکی کورد کوڕ و کچێکی خۆیی لە سوید بە چەقۆ کوشت.
- ئەم مانگە: هێزەکانی پکک یان کادێک لە ناوچەی قەندیلدا خۆیان پتەوکرد و چاودێرەکان واڕادەگەیەنن لە ماوەی داهاتوودا پێکدادانێک لەگەڵ یەکێتیدا رووبدات.
- کۆتایی ئەم مانگە: روودانی پێکدادانێک لەنێوان چەکدارەکانی ینک و پکک لە چیای ئاسۆس.
- ئەم مانگە: چەکدارەکانی پشتیوانانی ئیسلام لە گوندی دەرگای شێخان هەردوو گۆڕی شێخ ئەحمەد حاجی و شێخ مەحمودی برایان دەرهێنا و بۆ ناوچەیەکی نەزانراویان بردن.
- کۆتایی ئەم مانگە: مەسعود بارزانی بڕیاریدا چیدی وێنەی ئەو لە رۆژنامەکانی خەبات و برایەتیی پارتیدا بڵاونەکرێتەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان