00-06-2002
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: گیرانی شێخ حەسەن لەلایەن د.س. نێوبراو یەکێکە لە رابەرانی یەکێتیی دیوکراتیی کورد لە سووریا. د.س شێخ حەسەنی بەتاوانی لەیەکدابڕانی خاکی سووریا گرتووە.
- ئەم مانگە: کورژرانی 2 کورد و خنکانی 2ی تر لە کەنارەکانی ئیتالیا، ئەمانە دەیانویست بگەنە خۆرهەڵاتی ئەوروپا. کورژاوەکان ناویان نەوزاد ئەحمەد رەسوڵ تەمەن 19 ساڵ و محەمەد قادر رەسوڵ 21 ساڵ و خەڵکی گوندی بێگەڵووی ناوچەی قەڵادزێن.
- ئەم مانگە: بەرزبوونەوەی ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر نرخی تەزووی کارەبای دوکان و دەربەندیخان.
- ئەم مانگە: زانکۆی NSW ئۆسترالیا ئامادەیی خۆیی بۆ وەگرتنی خوێندکارانی باشووری کوردستان دەربڕی بۆ خوێندنی ماجستێر و دکتۆرا.
- رێکخراوی فاو لە باشووری کوردستان 2 پڕۆژەی وەستاند کە دەبووایە لە ناوچەی خورماڵ ئەنجام بدرایە. هۆی ئەم وەستانە لە ترسی ئیسلامییەکان بوو.
- پارتی رەشنووسی کۆماری فیدڕاڵیی ئێڕاقیی ئاشکرا کرد. بەپێی ئەم رەشنووسە ئێڕاق دەبێتە دەوڵەتێکی فیدڕاڵی و ناوچە کورد نشینەکان دووەمین بەشی ئێڕاق پێکدێنن.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان