- د.ق بڕیاری دابەشکردنی 10 هەزار پارچە زەویی بەسەر ئەو عەرەبانەدادا کە بۆ مەبەستی بەعەرەبکردنی کەرکوک دەهێنرێنە کەرکوک.
- سەرەتای ئەم مانگە: پارتی پەیمانێکی لەگەڵ ئێراندا بەست تاوەکو 70 میگاوات وزەی کارەبا بۆ ناوچەکانی دیانا بکڕێت.
- پارتی گۆڕانکارییەکی لە پەڕڵەمانی هەولێردا کرد، بەوەی 8 ئەندامی پەڕڵەمانی لەکارخست و 8 نوێی لە جێ دانان.
- سەرەتای ئەم مانگە: د.ق نزیکەی 500 خێزانی عەرەبی هێنایە ناوچەی شەمامکی دەشتی هەولێرەوە بۆ بەعەرەبکردنی ناوچەکە.
- سەرەتای ئەم مانگە: ڕۆژنامەکانی داگیرکەری ئێڕاقی بەردەوام ئەو وێنانە بڵاودەکاتەوە کە کاتی خۆی سەددام لە کوردستان گرتوویەتی.
- د.ق هەڵدەستێت بە هەڵکەندنی 1500 بیری ئیرتیوازی بۆ ئەو عەرەبانەی کە لەم دوادواییەدا بەمەبەستی بەعەرەبکردنی کەرکوک هێناونییەتە ناوچەکە.
- گەیشتنی دوو ئامێری زۆر پێشکەوتووی هەڵکەندنی بیری ئیرتیوازی بۆ شاری سلێمانی. ئەم ئامێرانە دەتوانن تا قوڵایی 600 مەتر بیر هەڵبکەنن. ئامێرەکان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری 986دا بۆ چاکتربوونی ئاودێری لە ناوچەی سلێمانیدا گەیشتنە سلێمانی.
- ئەم مانگە: گیرانی چەند کوردێک لە بەغداد بەتاوانی ئەوەی کە لێپرسراو و سەربازیی بەرزی د.ق دەبەنە باشووری کوردستان تاوەکو لەوێوە ڕابکەن بۆ دەرەوەی ئێڕاق، بۆ خۆرزگارکردن لە ڕژێم.
- کۆتایی ئەم مانگە: دادگای هەولێر پارتی کاری سەربەخۆیی کودستانی داخست.
- کۆتایی ئەم مانگە: تەقینەوەی باروتخانەی شاری کەرکوک.