- دەستپێکردنی پڕۆسەی کوتان لە باشووری کوردستاندا لە دژی نەخۆشیی ئیفلیجبوونی منداڵان لەلایەن رێکخراوی یونیسێفەوە. بەهۆی کووتانی یونیسێفەوە ماوەی 3 ساڵە نەخۆشیی ئیفلیجبوون لە باشووری کوردستاندا رووینەداوە.
- دەستپێکردنی میهرەجانی ئەدەبی و هونەریی یەکەمی یەکێتیی ژنان لە شاری سلێمانی.
- بەپێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی سەحەری ئێران: ینک هێرشی کردەسەر بارەگاکانی جند الاسلام لە هەورامان، 2 ئەندامی باڵای جند الاسلام کوژراون بەناوی سەلمان هەولێری و سەربەست، هەروەها چەند چەکدارێکیش برینداربوون. لەلای ینک سەرکردەیەکی سەربازی بەناوی عەبە رەقەوە کوژراوە.
- بەشی هونەریی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانی سەربە ینک لەژێر ناوی (دیاریی سەقز)دا پێشانگایەکی خۆشنووسیی بۆ هونەرمەند مستەفا حەیدەر کردەوە، نێوبراو لە ساڵی 1976دا لەدایکبووە.
- کردنەوەی پێشانگای کاریکاتێری لەلایەن گەلاوێژ ساڵح فەتاح لە شاری سلێمانی. ئەم پێشانگایە بەبۆنەی ڤیستیڤاڵی ژنانی کوردەوە بوو لە سلێمانی.
- چاوپێکەوتنی وەزیری پیشەسازی و وزەی ینک جەلال جەوهەر لەگەڵ وەفدێکی تورکیدا بۆ هاوکاریی هەردوولا.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 大事年表