- دەستپێکردنی پڕۆسەی کوتان لە باشووری کوردستاندا لە دژی نەخۆشیی ئیفلیجبوونی منداڵان لەلایەن ڕێکخراوی یونیسێفەوە. بەهۆی کووتانی یونیسێفەوە ماوەی 3 ساڵە نەخۆشیی ئیفلیجبوون لە باشووری کوردستاندا ڕووینەداوە.
- دەستپێکردنی میهرەجانی ئەدەبی و هونەریی یەکەمی یەکێتیی ژنان لە شاری سلێمانی.
- بەپێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی سەحەری ئێران: ینک هێرشی کردەسەر بارەگاکانی جند الاسلام لە هەورامان، 2 ئەندامی باڵای جند الاسلام کوژراون بەناوی سەلمان هەولێری و سەربەست، هەروەها چەند چەکدارێکیش برینداربوون. لەلای ینک سەرکردەیەکی سەربازی بەناوی عەبە ڕەقەوە کوژراوە.
- بەشی هونەریی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانی سەربە ینک لەژێر ناوی (دیاریی سەقز)دا پێشانگایەکی خۆشنووسیی بۆ هونەرمەند مستەفا حەیدەر کردەوە، نێوبراو لە ساڵی 1976دا لەدایکبووە.
- کردنەوەی پێشانگای کاریکاتێری لەلایەن گەلاوێژ ساڵح فەتاح لە شاری سلێمانی. ئەم پێشانگایە بەبۆنەی ڤیستیڤاڵی ژنانی کوردەوە بوو لە سلێمانی.
- چاوپێکەوتنی وەزیری پیشەسازی و وزەی ینک جەلال جەوهەر لەگەڵ وەفدێکی تورکیدا بۆ هاوکاریی هەردوولا.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 11,751 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!