- یەکێک لەو پێنج کوردەی کە ماوەی زۆرتر لە 50 ڕۆژە لە هۆڵندا مانیان لە خواردن گرتووە، گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە چونکە تەندروستیی زۆر خراپە و لێدانی دڵی خاوبووەتەوە.
- بەستنی چلەی ماتەمینیی فڕانسۆ هەریری لە هەولێر، کەتێیدا مەسعود بارزانی ئەوەی بەدڵنیاییەوە ڕاگەیاند کە زۆربەی بکوژانی فڕانسۆ گیراون و سەربە بزووتنەوەی ئیسلامین و سوپاسی ینک و جەلال تاڵەبانیشی کرد بۆ ئەو یارمەتییانەی کە پێشکەشی پارتییان کردووە بۆ گرتنی بکوژان، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە هێشتا چەند بکوژێکی تر لە نێو بزووتنەوەدان و دەست پارتی نەکەوتوون.