- سەرەتای ئەم مانگە یان کۆتایی ساڵی ڕابردوو: #جەلال تاڵەبانی#، نامەیەکی بۆ #مەسعود بارزانی# نارد، کە تێیدا داوا لە پارتی دەکات چارەی کێشەکانی نێوانیان بە ڕێی ئاشی بکەن.
- دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و داگیرکەری عەرەبی ئێراق، کە هەردوولا وەفدیان لە نێوان بەغداد و #سلێمانی#دا گۆڕییەوە.
- ئیتالیا ڕایگەیاند، کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو و سەرەتی ئەم ساڵدا، 2 پاپۆر بە شێوەیەکی نایاسایی کە سەدان پەناهاندەی کوردی تێدابووە هاتوونەتە خاکەکەیەوە، ئەڵمانیاش ترسی خۆیی دەربارەی پەڕینەوەی ئەو پەناهاندە کوردانە بۆ خاکی خۆی ڕاگەیاند.
- ئیتالیا بووە جێی ڕەخنەی دەوڵەتە ئەوروپیەکانی خۆرئاوا، چونکە مافی پەناهاندەی دایە کوردەکان.
- هۆڵندا، 250 چاودێری زێتری بۆ کەنارەکانی خۆی دانا، تاوەکو بەربە هاتنەنێوەوەی کوردەکان بگرێت و 400 پۆلیسیشی لەسەر پونتە سنووریەکان زێترکرد.
- بەرزبوونەوەی کێشەی نێوان داگیرکەری عەرەبی ئێراق و ئەمریکا لەسەر پشکنینی کۆشکە کۆمارییەکانی ئێڕاق لەلایەن لیژنەکەنی ن.ی ەوە.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری ل ژیاندا ژنا ئازاد لە شاری ئەستەمبوڵ.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,911 times
Write your comment about this item!