- ئەمڕۆ د.ت، بەڕەسمی دانی بەوەدانا کە دەستی کردووە بە کشانەوەی زۆربەی هێزەکانی لە باشووری.ک، ئەوانەشی کە ماونەتەوە بۆ یارمەتیی هێزەکانی پارتی هێشتوویەتنەوە و هەروەها ئەو نێوچانەشی کە بنکەکانی پککی تێدا دەرپەڕاندووە، دواویەتە دەست پارتی و لە دوا بەیانی سەربازیشدا ئەوەیان ڕاگەیاند کە لە هەموو هێرشەکەدا 99 سەربازیان لێ کوژراوە و 2600یش لە پکک و بە گووتەی بەیانەکەش تەواوی هێزەکانی پککیان لە باشووری.ک دەرکردووە.
- سلێمان دێمرێل، داوای لە مەسعود یەلماز کرد کە کابینەیەکی نوێی وەزیران دابمەزرێنێت.
- نیوەشەو: تەقینەوەی بۆمبێک لەبەردەم باڵوێزخانەی تورک لە بڕۆکسێل لەلایەن ڕێکخراوێکی ئەرمەنییەوە، بۆمبەکە زیانێکی ماڵیی زۆری بە باڵوێزخانەکە و باڵەخانەکانی دەوروبەری گەیاند، بەڵام کەسی نەکوشت.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری ئاییندە لە شاری هەولێر.