- د.ت بۆ یەکەمجار ڕایگەیاند، کە لەم هێرشەی دواییدا بۆسەر پێشمەرگەکانی پکک لە باشووری.ک، دوو کۆپتەری کەوتۆتە خوارەوە، کە یەکێکیان 11 سەربازی تێدا بووە و ئەوی تریان هی بارهەڵگرتن بووە، هەندێک سەرچاوەی ناڕەسمی ئەوە ڕادەگەیەنن کە لەو کۆپتەرانەدا 4 پسپۆری سەربازیی ئیسرائیلیی تێدا بووە، بەڵام هیچ لایەکی نە تورک و نە ئیسرائیلی ئەمەی پشتڕاست نەکردووە. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەو دوو کۆپتەرە بە ڕاکێتی زەوی - ئاسمانی دژیئاسمانی لە جۆری سام-7 خراونەتە خوارەوە. حوکومەتی تورک، وڵاتەکانی ئێران، سووریا، ئەرمینیا، یۆنان، سربیا و قوبروسی بەوە تاوانبار کرد کە ئەو جۆرە چەکەیان داوەتە پکک.
- سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورک ڕایگەیاند، کە تاوەکو بنکەکانی پکک لە باشووری.ک لە ڕەگ و ڕیشەوە دەرنەهێنین، هێرشەکە ناوەستێنین.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 7,925 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!