- د.ت، ژمارەی سەربازەکانی لە باشووری.ک، کردە سێ هێندە.
- پکک ڕایگەیاند، کە ئەگەر د.ت لە باشووری.ک نەکشێتەوە، ئەوا لە نێو تورکیادا دەست دەکەنە دەیان تەقینەوەی خۆکوژی الانفجارات الانتحاریە.
- نزیکەی 50 هەزار کەس لە شاری ئەستەمبوڵ خۆپیشاندانێکیان لە دژی ئەربەکان سازدا، لەو خۆپیشاندانەدا ژمارەیەکی زۆری کورد بەشداربوون.
- پارتی بەیانێکی بە عارەبی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەڵێت دەستیان گرتووە بەسەر چەندین کێڵگەی حەشیشە و تلیاکدا کە پکک لە نێوچەکانی گەلی پس ئاغا و شوێنی تردا ڕوواندوویانە و دەشڵێن کە بەمزووانە وێنەی ئەو کێڵگانە دەگیرێن و بڵاودەکرێنەوە.