- وەزیری دەرەوەی ئێڕاق سەحاف، بیرخەرەوەیەکی دایە سکرتێری ن.ی، تاوەکو هێرشی سەربازیی تورک بۆسەر باکووری ئێڕاق بوەستێنێت. هەروەها هەندێک سەرچاوە ئەوەیان ڕاگەیاند کە ئەم هێرشەی تورک بۆسەر باشووری.ک، بە هۆی کارتی سەوزی د.ق بووە، چونکە ڕۆژێک پێش هێرشەکە، وەزیری دادی ئێڕاقی لە ئەنکەرە چاوی بە سەرۆک وەزیرانی تورک کەوتووە.
- ادت ڕایگەیاند، کە ژمارەی کوژراوانی پکک گەیشتۆتە 1.500 کەس، لە لایەکی ترەوە پکک ئەوەی ڕاگەیاند کە دەیان کەسیان لە هێزەکانی تورک لە باشووری.ک کوشتووە.
- عەبدوڵڵا ئوجەلانی سەرۆکی پکک، بۆ تەلەفزیۆنی میدیای ڕاگەیاند، کە ئامادەیە لەگەڵ د.ت بچێتە گفتوگۆوە، ئەم هەواڵە زۆربەی دەزگا میدیایییەکانی جیهان بڵاویکردەوە.
- ئەمڕۆ ڕامیاریوانێکی کوردی خۆرئاوا، کە سەرۆکی پارتێکە و نێوی سەڵاح بەدرەدینە، لە ڕادیۆی ئامریکا بەشی کوردی ئەوەی ڕاگەیاند، کە هێرشەکەی تورک بۆسەر پکک، پارتیی تێدا نییە و پارتی هیچ پەیوەندییەکی پێیەوە نییە.
- پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان لە بەیانێکی ئەوروپایاندا ڕایانگەیاند، کە پارتی هێرشی کردووەتە سەر بارەگای پارتیان و ڕۆژنامەی ڕزگاری و ڕادیۆی نیشتمان و کادرە پێشکەوتووەکان و پێشمەرگەکانی پارتی کاریان دەستگیر کردوون و بردوویانن.
- ڕادیۆی پارتی بڵاویکردەوە کە لە هەولێردا نزیکەی 300 پککیان کوشتووە.
- ئەرتەشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان - ئەرگک، ڕایگەیاند: کە لە سەرەتای شەڕەوە تاوەکو ئێستێ 35 سەربازی تورک و 170 لە هێزەکانی پارتی کوژراون و 32 گەریلـلا کوژراون و 94 بریندار بوون و 4 کۆپتەری تورکیش خراونەتە خوارەوە.