- ادت ڕایگەیاند: کە لەم هێرشەی دواییدا هێزەکانیان 902 پێشمەرگەی پککیان شەهید کردووە، بەڵام پکک ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەمە درۆیەکی گەورەیە. هەروەها ادت ئەوەشی ڕاگەیاند کە کاروانێکی تانکیان بەرەو ئامێدی ناردووە، تاوەکو لەوێوە هێرش بەرنە سەر بنکەکانی تری پکک.
- ئەمشەو: پێشمەرگەکانی پکک لە ناوچەی دێرک، جادەی نێوان باکوور و باشووری کوردستانیان گرت و لە ئەنجامدا چەند کەسێک کوژران و چەند وتومبیلێکیشیان سووتاند.
- ڕوودانی شەڕێکی گەورە لە نێوان پارتی و پککدا لە نێوچەکانی سۆران و خواکوڕک و سیدەکاندا، لە ناوچەی سۆران - سدیق، پارتی فەرماندەی بنکەی پککی کوشت و هەندێکیشیان لێ بەدیل گیران.
- چوونی مەسعود بارزانی بۆ هەولێر، تاوەکو پرسەی خۆی بۆ ئەو خێزانانە ڕابگەیەنێت کە خەڵکیان لە شەڕی براکوژیی پککدا کوژراوە.
- پکک لە بۆسەیەکدا 9 ئەندامی پارتیی لە سیدەکان کوشت، هەروەها لە چیای مەتینیشدا 4 ئەندامی تری پارتی کوژران.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,130 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!