00-04-1997
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- سەرەتای ئەم مانگە: روودانی شەڕی براکوژی لە نێوان یەکێتی و ئیسلامیدا.
- سەرەتای ئەم مانگە: چوونی وەفدێکی ئامریکی بۆ لای پارتی، تاوەکو نێوبژیی کێشەکەیان بکات لەگەڵ یەکێتیدا، لە ئەنجامدا پارتی دیلەکانی یەکێتیی ئازاد کرد.
- د.ا، نزیکەی 60 کوردی خۆرهەڵاتی لە ئۆردوگای بازیاندا دەرمانخوارد کرد، هەندێکیان مەترسیی زۆریان لێ دەکرا و رەوانەی نەخۆشخانەکانی بەغداد کران.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری نیوەی لەیادکراو لە شاری هەولێر.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان