- بەرزبوونەوەی جەنگی دیپلۆماسی لە نێوان د.ت و د.ا و کێشانەوەی باڵوێز و کونسوڵەکانیان.
- تەواوی چاودێرە ڕامیارییەکانی جیهان پێشبینیی ئەوە دەکەن کە سەربازییەکانی نێو تورکیا بە کودێتایەک لە دژی ڕژێمی نەجمەدین ئەربەکان هەڵبستن.
- نێوەڕاستی ئەم مانگە: دەزگای ئاسایشی کۆماری بۆسنە و هەرسک، نزیکەی 300 کوردی دایەوە دەست د.ت، ئەو کوردانە بەهۆی زۆر و زۆرداریی تورکەوە لەوێ پەناهاندە بوون.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ ئەحەی خولە سنەیی ناسراوبە ئەحمەد شەماڵ لە سلێمانی.
- کۆتایی ئەم مانگە: یەکێتی هەڵستا بە گرتنی ئەو مامۆستایانەی کە هەواداری پارتین لە هەردوو شاری ڕانیە و قەڵادزێدا.
- کۆتایی ئەم مانگە: ماڵێکی کورد لە ئەڵمانیا سووتان. لە کاتی ناردنەوەی تەرمەکانیاندا بۆ تورکیا، کورد و تورک دایان بەیەکدا، چونکە تورکەکان دەیانویست کە ئاڵای تورکی بدەن بەسەر تەرمەکاندا، بەڵام کوردەکان دەیانویست ئاڵای کوردستانیان بەسەردا بدەن.
- د.ق، کەوتە قەدەغەکردنی ساتەلایت لە نێوچەکانی موسڵ و کەرکووک و گەرمیان.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 16,930
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!