00-03-1997
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- بەرزبوونەوەی جەنگی دیپلۆماسی لە نێوان د.ت و د.ا و کێشانەوەی باڵوێز و کونسوڵەکانیان.
- تەواوی چاودێرە رامیارییەکانی جیهان پێشبینیی ئەوە دەکەن کە سەربازییەکانی نێو تورکیا بە کودێتایەک لە دژی رژێمی نەجمەدین ئەربەکان هەڵبستن.
- نێوەڕاستی ئەم مانگە: دەزگای ئاسایشی کۆماری بۆسنە و هەرسک، نزیکەی 300 کوردی دایەوە دەست د.ت، ئەو کوردانە بەهۆی زۆر و زۆرداریی تورکەوە لەوێ پەناهاندە بوون.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ ئەحەی خولە سنەیی ناسراوبە ئەحمەد شەماڵ لە سلێمانی.
- کۆتایی ئەم مانگە: یەکێتی هەڵستا بە گرتنی ئەو مامۆستایانەی کە هەواداری پارتین لە هەردوو شاری رانیە و قەڵادزێدا.
- کۆتایی ئەم مانگە: ماڵێکی کورد لە ئەڵمانیا سووتان. لە کاتی ناردنەوەی تەرمەکانیاندا بۆ تورکیا، کورد و تورک دایان بەیەکدا، چونکە تورکەکان دەیانویست کە ئاڵای تورکی بدەن بەسەر تەرمەکاندا، بەڵام کوردەکان دەیانویست ئاڵای کوردستانیان بەسەردا بدەن.
- د.ق، کەوتە قەدەغەکردنی ساتەلایت لە نێوچەکانی موسڵ و کەرکوک و گەرمیان.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان