- ڕوودانی شەڕی براکوژی لە نێوان یەکێتی و ب. ئیسلامیدا، کە هەواڵی لابەلا دەڵێت 5 یان 6 کەسیان لە یەکتری کووشتووە.
- ڕوودانی کودەتایەکی سەرنەکەوتوو لە بەغداد لەلایەن چەند سەربازییەکەوە.
- کۆتایی ئەم مانگە: سەزگین تانریۆغڵۆی سکرتێری گشتیی دەستەی یاسایی دیاربەکر، ڕاپۆرتێکی دەربارەی دادگا و ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن دادگای ئاسایشی دەوڵەتەوە لە دیاربەکر دراون، نووسی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان حەسیب قەراخی.