- لەم بارودۆخە ناسازەی کوردستاندا، ئەمڕۆ لە پاریس سێیەمین کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان لەلایەن جەواد مەلاوە کرایەوە، پاشان سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ پێر بێرسی وتارێکی خوێندەوە و کۆنگرەکە نزیکەی 30 کەس بەشداریی تێدا کرد و کۆمیتەیەکی پێک هێنا بۆ یەکگرتنی هەر چوار کۆنگرەکەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، کە ئەوانیش ئەمانەن: کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان، کۆنگرەی گەلی کوردستان، کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و کۆنگرەی نیشتمانیی کورد لە ئامریکا، کۆنگرەکە دەبوایە لە هۆڵی پەڕڵەمانی فەڕەنسا بگیرایە، بەڵام گروپێکی کوردی، کە لە فەڕەنسا باڵادەستە، هانای بۆ فەڕەنسییەکان بردبوو کە نەیەڵن ئەو کۆنگرەیە لەوێ بگیرێت. چونکە ئەوانە داوای دەوڵەتی کوردی دەکەن، ناچار کۆنگرەکە لە هۆڵێکی ئاسایی شاری پاریسدا گیرا و دوو ڕۆژی خایاند.
- کردنەوەی پیشانگای تایبەتیی ڕێبوار سەعید لە پاریس.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,231 gånger