- د.ت، بەوە ڕازی نابێت کە فڕۆکەخانەی ئینچەرلیک بەکاربهێنرێت تاوەکو لەوێوە هێرشی ئاسمانی بکرێتە سەر ئێڕاق.
- ئەنجوومەنی وڵاتانی ئەوروپا تورکیایان بەوە تاوانبار کرد کە مافی کورد پێشێل دەکات و گوندەکانیان دەسووتێنێت، ئەم بڕیارەی ئەوروپا، لەوەوە سەری هەڵدا کە تورکەکان گوندی کەلەکجی یان زۆر بە دڕندانە سووتاند.
- پەناهاندەکانی سلۆپی لە ئنچەرلیکەوە بە فڕۆکە برانە دوورگەی گوامی ئاسیای دوور، کە بنکەی سەربازیی ئامریکایی لێیە و ژمارەیان لە 2 هەزار کەس زێترە.
- مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، کە ئەو هێرشەمان بۆسەر ینک ناچاری بوو و ناهێڵین دەستەڵاتی ئێڕاقی لە نێوچەکەدا بگەڕێتەوە و هێزەکانیشیان دووردەخەینەوە.
- ڕۆژنامەی باکووری هۆڵندا، ڕیپۆرتاژێکی درێژی بە وێنەوە، لەسەر بارودۆخی باشووری.ک بڵاوکردەوە.