- هێرشی ئامریکا بۆسەر ئێڕاق بە ڕاکێت، کە 37 ڕاکێتی لە کەنداوی فارسەوە نابە دامەزراوە سەربازییەکانی ئێڕاقەوە لە باشووی ئێڕاقدا، لە ئەنجامدا 5 کەس کوژران.
- ڕووسیا، چین، فەڕەنسا، ئیسپانیا و میسر و هەندێک وڵاتی عارەبیی تر، ناڕەزایی خۆیانیان دژی هێرشی ئامریکا بۆسەر ئێڕاق دەربری.
- ڕژێمی بەعس هێڵی 36 و 32ی پووچەڵ کردەوە.
- درێژکردنەوەی هێڵی 32ی باشووری ئێڕاق بۆ هێڵی 33 لەلایەن ئامریکاوە.
- دڵشاد میرانی نوێنەری پدک لە دەرەوە، ڕایگەیاند کە ئەو وێنانەی لە تەلەفزیۆندا پیشاندەدرێن و گوایا پارتی و ئێڕاق پێکەوە هێرشیان کردبێتە سەر شاری هەولێر، درۆیە و وێنەکان هی ساڵی 991ن.
- کۆمەڵگای کورد لە بەریتانیا، نامەیەکیان بۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا نارد کە ئەمانە ئیمزایان کردبوو: د. مەحمود عوسمان، نازەنین ڕەشید، د. نوری تاڵەبانی و کەریم یوڵدز. لە نامەکەدا ناڕەزایی خۆیانیان دەربارەی چوونە ناوەوەی سوپای ئێڕاقی بۆ باشووری کوردستان دەربڕی و هەروەها داوای درێژکردنەوەی هێڵی 36ی پانییان کرد.
- کۆمەڵێک چەکدار، کە پێدەچێت سەربە پارتی بن، لە شاری هەولێردا مقدم جەمیل خدر سورچییان لە ماڵەکەی فڕاند و پاش دوو کاژێر تەرمەکەی لە سەر ڕێگەی پیرمام - هەولێر، دۆزرایەوە.