- نزیکەی هەزار کورد، کە دەیانویست لە هۆڵنداوە بچن بۆ ئەڵمانیا بۆ بەشداریکردنی خۆپیشاندانێک لە شاری دۆرتموت، لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە ڕێگیری کران، بە بیانووی ئەوەی کە ئەو خۆپیشاندانەی شاری دۆرتموت ڕێگای پێ نەدراوە. بۆیە لەسەر سنووری نێوان هۆڵندا و ئەڵمانیا پێکدادانێک لە نێوان کورد و پۆلیسی ئەڵمانیدا ڕوویدا، کە بووە هۆی بریندارکردنی دوو پۆلیس و ڕفاندنی دوو دەمانچە، هەروەها کوردەکان بۆ ماوەی چەند سەعاتێک ڕێگای ئۆتۆبانی ئەی 12یان گرت... لە شاری دۆرتموتی ئەڵمانیش نزیکەی 900 کوردیان گرت تاوەکو خۆپیشاندانەکە ئەنجام نەدرێت.
- ڕێکخراوی هاوکاری کوردی - هۆڵندی لە شاری گرۆنیگن لە بارەگای پارتی خرون لینکس - چەپی سەوز یادی هەشت ساڵەی بۆردومانکردنی هەڵەبجەی کردەوە، کە نزیکەی 40 کەسی کورد و هۆڵندی بەشداربوون تێیدا و کۆڕەکە لەلایەن ئاری هەرسینەوە ڕێکخرا و باسێکی دەربارەی هەڵەبجە پێشکەشکرد.
- بەبۆنەی یادی هەشتەمین ساڵڕۆژی کارەساتی هەڵەبجەوە، چەند میهرەجان و کۆڕێکی زۆر لە وڵات و دەرەوەیدا بەسترا، لە یەکێک لەو میهرەجانانەدا، کە لە هۆڵی میدیای شاری هەولێردا بەسترا، جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، کە با بەم بۆنەیەوە پەڕەیەکی نوێ هەڵدەینەوە و ئاشتبوونەوەیەکی نیشتمانی بهێنێینە کایەوە.