- سەردانی وەزیری نەوتی ئێڕاق بۆ تورکیا، کە بە نێو باشووری کوردستاندا گوزەری کردبوو و بەبێ ئەوەی پدک ڕێگڕیی لێ بکات. دەنگ و باسەکانیش وابڵاوە کە ئەم وەزیرە لەگەڵ مەسعود بارزانیدا کۆبووەتەوە.
- بەبۆنەی یادی هەشت ساڵەی هەڵەبجەوە، ژمارەیەک کورد لە هۆڵندا چوونە بەر دادگای دادپەروەریی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای و خۆپیشاندانێکیان سازکرد، پاشان بیرخەرەوەیەکیان دایە دەست لێپرسراوانی ئەو دادگایە تاوەکو سەددام حوسەین لە تاوانی هەڵەبجەدا دادوەری بکەن.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی هەتاو لە لەندەن، لەلایەن د. کەمال میراودەلییەوە.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری دەنگێک لە شاری هەولێر.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 15,362 ganger