00-03-1996
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- سەردانی وەزیری نەوتی ئێڕاق بۆ تورکیا، کە بە نێو باشووری کوردستاندا گوزەری کردبوو و بەبێ ئەوەی پدک رێگڕیی لێ بکات. دەنگ و باسەکانیش وابڵاوە کە ئەم وەزیرە لەگەڵ مەسعود بارزانیدا کۆبووەتەوە.
- بەبۆنەی یادی هەشت ساڵەی هەڵەبجەوە، ژمارەیەک کورد لە هۆڵندا چوونە بەر دادگای دادپەروەریی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای و خۆپیشاندانێکیان سازکرد، پاشان بیرخەرەوەیەکیان دایە دەست لێپرسراوانی ئەو دادگایە تاوەکو سەددام حوسەین لە تاوانی هەڵەبجەدا دادوەری بکەن.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی هەتاو لە لەندەن، لەلایەن د. کەمال میراودەلییەوە.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری دەنگێک لە شاری هەولێر.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان