00-07-2000
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەرزبوونەوەی کێشەی نێوان ینک و رەوتی کۆمۆنیست کە چەند کەسێک لە رەوتی کۆمۆنیست کوژراوە و ینک دەیەوێت کە رەوت بارەگاکانی بەرێتە دەرەوەی شاری سلێمانی.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەپێی دەنگوباسی تەلەڤزیۆنی میدیا، پارتی هێرشی کردووەتەسەر پکک و 70 کەس لە هەردوولا کوژراوە.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەپێی دەنگوباسی تەلەڤزیۆنی میدیا، پکک نزیکەی هەفت چەکداری یەکێتیی گرتووە لەگەڵ چەند ئوتومبیلێکدا، نێوانی ینک و پکک لەم مانگەدا زۆر تێکچووە.
- ئەم مانگە: روودانی پێکدادانێک لەنێوان پۆلیس و بەرەی تورکمانیدا لە شاری هەولێر.
- کۆتایی ئەم مانگە: کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان کە بووە هۆی زیانێکی زۆری گوندەکانی ئەو ناوچانە.
- دەرچوونی ژمارە 102ی گۆڤاری مەتین، ئەم گۆڤارە سەربە پارتییە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان