- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەرزبوونەوەی کێشەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕەوتی کۆمۆنیست کە چەند کەسێک لە ڕەوتی کۆمۆنیست کوژراوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت کە ڕەوت بارەگاکانی بەرێتە دەرەوەی شاری سلێمانی.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەپێی دەنگوباسی تەلەڤزیۆنی میدیا، پارتی هێرشی کردووەتەسەر پکک و 70 کەس لە هەردوولا کوژراوە.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەپێی دەنگوباسی تەلەڤزیۆنی میدیا، پکک نزیکەی هەفت چەکداری یەکێتیی گرتووە لەگەڵ چەند ئوتومبیلێکدا، نێوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پکک لەم مانگەدا زۆر تێکچووە.
- ئەم مانگە: ڕوودانی پێکدادانێک لەنێوان پۆلیس و بەرەی تورکمانیدا لە شاری هەولێر.
- کۆتایی ئەم مانگە: کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان کە بووە هۆی زیانێکی زۆری گوندەکانی ئەو ناوچانە.
- دەرچوونی ژمارە 102ی گۆڤاری مەتین، ئەم گۆڤارە سەربە پارتییە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان