- قەدەغەکردنی هەر کوردێک کە سەردانی هەڵەبجەی شەهید بکات، ئەگەر هەڵەبجەیی نەبێت لەلایەن ینک ەوە، بەهۆی چەند کاروبارێکی ئاسایشەوە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، چونکە هەڵەبجە هێزەکانی پارتی و ئیسلامیی تێدایە.
- لەم مانگەدا هەوڵی کوشتنی کۆسرەت ڕەسوڵی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی باشووری کوردستان درا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
- کوژرانی مامۆستا محەمەد قەراخی کە مامۆستای زانکۆی هەولێر بوو، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆیی ڕانەگەیاند.
- کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی داگیرکەرانی تورکی و ئێرانی سووری لە تاران، بۆ لێتۆژینەوە لەسەر بارودۆخی باشووری کوردستان.