- تیرۆرکردنی مامۆستا ئەمین مەحمود حەمە ڕەشی سەرۆکی بزووتنەوەی جووتیارانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ینک. پاشان ماڵەکەشی تاڵانکرا. لەم ڕووداوەدا شەش کەسی تری سەربە بزووتنەوەش گیران، کە ئەمانە نێوەکانیانە: وەتمان وسوو وەتمان، مەولان محەمەد شێخە، عومەر حەمە عوسمان، عومەر ئەحمەد خدر، سوارە بابەکر مەحمود و محەمەد ئەمین مەلا. بەبۆنەی ئەو کارەوە دەستەیەک لە ڕۆشنبیران و هونەرکارانی کورد، لە نامەیەکی کراوەدا بەتوندی ئەو کارەیان ڕاسوا کرد و داوای ڕزگارکردنی دیلەکانیان کرد، ئەو ڕۆشنبیرانە ئەمانە بوون: شوان مەحمود محەمەد، ئازا حەسیب قەراخی، ڕزگار شوانی، ڕەئوف حەسەن، ئارام ئیسماعیل، عەباس شوان، عەلی خانەقینی، ئاری بابان، محەمەد سدیق سەعید، عەلی ئەحمەد جۆڵا، محەمەد فەتاح، کرمانج فەرەج عەبدوڵڵا، مەریوان جەلال، شێرزاد حەسەن، محەمەد عومەر عوسمان، سەلام مستەفا، هاوڕێ محەمەد کەریم و حەمە فەریق حەسەن.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,295 times