- ئاڵۆزبوونی بارودۆخی شاری هەولێر بەهۆی شەڕی براکوژییەوە.
- هێرشی 4.000 چەکداری ینک بۆسەر شارۆچکەی کەسنەزان، کە چەکداری پدکی تێدایە. بەڵام ینک تێکشکا.
- زیندانیکردنی چەند ئافرەتێکی شاری هەولێر، لەلایەن ینک، چونکە ئەو ئافرەتانە ئامادەنین بەخۆڕایی بچنەوە سەر کارەکانی پێشوویان.
- تۆپبارانی شاری هەولێر لەلایەن پارتییەوە و بووە هۆی کوشتنی چەند کەسێک لە گەڕەکی حەی عولەماا.
- وەفدێکی فەڕەنسی و بەریتانی لەگەڵ مەحمود سۆرانی و بەختیار .... دا، چوونە لای مەسعود بارزانی بۆ ڕاگرتنی شەڕی براکوژی. بەڵام مەسعود وەفدەکەی نەبینی، چونکە گوایا دوانیان بێ لایەن نەبوون.
- بەستنی سێیەمین پلینیۆمی ڕێکخراوی کوردستانی پارتی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێڕاقی.
- ڕێکخراوەکانی مافی ئافرەتان، لە باشووری.ک، چەندین کۆڕیان لەسەر هەردوو یاسای کاروباری شەخسی و مەدەنی ڕێکخست.
- بەستنی کۆنفڕانسێک لە شاری لۆزانی سویسرا، دەربارەی مێژووی کوردستان، لەو کۆنفرانسەدا چەندین زانای کورد بەشدارییان تێدا کرد و بڕیاری پێکهێنانی ئەنسیکلۆپیدیایەکی کوردییاندا. ئەم کۆنفڕانسە پکک ئامادەیکرد.