- هێرشەکەی تورک ئەمڕۆش هەر بەردەوامە و سێ ڕۆژە فڕۆکەی تورک کوردستان دەکوتێت... لەم سێ ڕۆژەدا فڕۆکەکانی هاوپەیمان دیدەوانیی خۆیان بۆسەر هەرێمی هێڵی 36 ڕاگرتووە.
- ئامریکا ڕایگەیاند کە هێرشی تورک بۆسەر کورد شکاندنی یاسای نێونەتەوەیی نییە ....
- نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، ئەم هێرشەی تورک یارمەتییەکانی بۆسەر هەرێمی 36 پەکخستووە.
- تەلەفزیۆنی هۆڵندی کاتژمێر 23.30ی ئێوارە کەباسی هێرشەکەی تورکی دەکرد، چەکداری جامانە سووری پارتیی پیشاندا، کە لەگەڵ ژەندرمەی تورکدا لە شاری زاخۆ دەسووڕانەوە....