- لەم مانگەدا کۆمەڵێک کورد لە پاکستان لەدژی باری ناخۆشی ژیانیان مانیان لە خواردن گرت و لە ئەنجامدا یەکێکیان کە تەمەنی 35 ساڵ بوو مرد.
- بەرزبوونەوەی دووبەرەکیی نێوان ڕووسیا و تورکیا، بەهۆی پشتگیریی تورکیا لە چەچانەکان، هەربۆیە ڕووسەکانیش کەوتنە پشتگیریی پکک و لەم مانگەدا کۆبوونەوەیەکی گەورەیان لە مۆسکۆ کرد و بنکەیەکیشیان هەر لەوێ بۆ خۆیان کردەوە.
- لەم مانگەدا جەلال تاڵەبانی لە ڕۆژنامەی ئەلحەیاتدا ڕایگەیاند کە: ینک. ئامادەیە لەگەڵ ڕژێمی ئێڕاقدا بچێتە گفتوگۆوە.
- لەم مانگەدا نووسەر و هونەرکارانی کورد لەبەردەم پارێزگای هەولێردا هەرچی بەرهەمەکانی خۆیان هەیە سووتاندویانە، هەروەکو مانگرتنێک لە دژی شەڕی براکوژی.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,911 جار هاتیە دیتن