- هێزەکانی ینک، گوللە بارانی خەڵکی گەڕەکی حامیەی سلێمانییان کرد.
- لەم مانگەدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری ئێڕاقی لە لە 70 دینارەوە، هاتە سەر 30 دینار.
- بە پێی ڕاپۆرتێک کە باڵوێزخانەی ئەوروپی لە دیمەشقدا ئامادەیان کردووە، بە نێوی کوردەکانی جزیرە، ژمارەی کورد لەسەدا 10ی ژمارەی گشتیی سووریایە.
- کۆتایی ئەم مانگە: 6 سەناتۆر و 20 پەڕڵەمانتاری ئامریکی، نامەیەکی ناڕەزایی هاوبەشیان بۆ تانسۆ چیللەر نارد، کە تێیدا ڕەخنە لە حکوومەتی تورک دەگرن بۆ داوەریکردن و زیندانی کردنی ئەو 6 پەڕڵەمانتارەی کورد کە گیراون.