- کۆبوونەوەی کارگێری بەرەی کوردستانی لە شاری هەولێر، کە وەفدێکی لیژنەی ئاشتی لە شاری هەولێر، بەشداریی کۆبوونەوەکەی کرد، بۆ پتەوکردنی ئاشتی لە کوردستاندا.
- لە قوتابخانەی خەرەندی شارۆچکەی سۆران، لە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەییدا، لە کاتێکدا کە خوێندکارێک بە نێوی ئەحمەد عەبدولفەتاح محەمەد، دەیویست قۆپی بکات، مامۆستایەک ڕێگای لێگرت، لە ئەنجامدا خوێندکارەکە کەوتە لێدانی مامۆستاکە و پاشان تفەنگێک دێنێت و تەقە لە مامۆستاکە دەکات، مامۆستاکە ناچار هەڵدێت.