$باشووری کوردستان$
- ڕوودانی شەڕی #قەڵادزێ#، لە نێوان ینک و پدک.
- تا ئەمڕۆ، داهاتی باشووری کوردستان بەم شێوەیە دابەش دەکرا، لەسەدا 35 بۆ ینک، لەسەدا 35 بۆ پدک، لەسەدا 15 بۆ حکوومەتی هەرێم و لەسەدا 15 بۆ پارتەکانی تری کوردستان.
- هێزەکانی یەکێتی لە قەڵادزێ، 19 کەسی پارتییان بە دیل گرت و پاشان گوللە بارانیان کردن، کە یەکێک لەوانە عەلیی حەسۆی میرخان بوو، نێوبراو پاش کوژرانی بە دوای ئوتومبیلدا لە شەقامەکانی قەڵادزێدا ڕایان دەکێشا، ئەمەش نێوی هەندێکی تریانە، حەمەد عەبدوڵڵا ساڵح، ئەمیر عەبدوڵڵا ساڵح، خورشید ئەحمەد، محێدین لەشکریانی، خانۆ مەجید وەلی، فەخری حەمەد ئیبراهیم خان، ....
- هێرشی یەکێتی بۆسەر بارەگاکانی پارتی لە شاری #ڕانیە#، کە لە ئەنجامدا دەستیان گرت بەسەر بارەگاکانیاندا و دوانیان پاش دیلکردن، گووللەباران کردن، کە ئەمە نێوەکانیانە، ئەحمەد ساڵح بەگ - لێپرسراوی لکی ڕانیە، ئازاد محەمەد قادر.
- چوونی فەرەیدوون عەبدولقادر و ئازاد بەرواری بۆ #دهۆک#، تاوەکو نێوچەکە هێور بکەنەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 16,063 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!