02-05-1994
📅 Tarih ve olay
باشووری کوردستان
- روودانی شەڕی
قەڵادزێقەڵادزێ، لە نێوان ینک و پدک.
- تا ئەمڕۆ، داهاتی باشووری کوردستان بەم شێوەیە دابەش دەکرا، لەسەدا 35 بۆ ینک، لەسەدا 35 بۆ پدک، لەسەدا 15 بۆ حکوومەتی هەرێم و لەسەدا 15 بۆ پارتەکانی تری کوردستان.
- هێزەکانی یەکێتی لە قەڵادزێ، 19 کەسی پارتییان بە دیل گرت و پاشان گوللە بارانیان کردن، کە یەکێک لەوانە عەلیی حەسۆی میرخان بوو، نێوبراو پاش کوژرانی بە دوای ئوتومبیلدا لە شەقامەکانی قەڵادزێدا رایان دەکێشا، ئەمەش نێوی هەندێکی تریانە، حەمەد عەبدوڵڵا ساڵح، ئەمیر عەبدوڵڵا ساڵح، خورشید ئەحمەد، محێدین لەشکریانی، خانۆ مەجید وەلی، فەخری حەمەد ئیبراهیم خان، ....
- هێرشی یەکێتی بۆسەر بارەگاکانی پارتی لە شاری
رانیەرانیە، کە لە ئەنجامدا دەستیان گرت بەسەر بارەگاکانیاندا و دوانیان پاش دیلکردن، گووللەباران کردن، کە ئەمە نێوەکانیانە، ئەحمەد ساڵح بەگ - لێپرسراوی لکی رانیە، ئازاد محەمەد قادر.
- چوونی فەرەیدوون عەبدولقادر و ئازاد بەرواری بۆ
دهۆکدهۆک، تاوەکو نێوچەکە هێور بکەنەوە.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji