00-03-1994
📅 Даты и события
- لەم مانگەدا پێنج کوردی ئەندامی حدکا لەلایەن مەلاکانی ئێرانەوە لە سێدارەدران.
- بڵاوبوونەوەی ئەو پڕوپاگەندەیەی کە ینک دەیەوێت هێرش بکاتە سەر شاری کەرکوک و رزگاری بکات.
- مەسعود بارزانی لێدوانی لەسەر تەلەفزیۆنی پارتی لە سلێمانی داو گووتی: کە ئەم پەنجا بە پەنجایەی پەڕڵەمان تاقیکردنەوەیەکی سەرنەکەوتووە و ئێمە جارێکی تر داوای هەڵبژاردن دەکەینەوە، بەڵام ئەمە لە بەرژەوەندیی ینک نییە، هەر بۆیە قسەکەرێکی ینک لە ئەوروپا بەرپەرچی وتەکانی مەسعودی دایەوە.
- ئێڕاق، هێزێکی زۆری لە ناوچەی موسڵ مۆڵدا و دەیەوێت هێرش بکاتە سەر زاخۆ و سەددامیش لەسەر تەلەفزیۆن وتویەتی کە بەمزووانە شمال الحبیب دێنینەوە ژێر دەستەڵاتی خۆمان....
- کوژرانی خاڵە حاجی - هەڤاڵ جووجەلە کە لە کاتی شۆڕشی ئەیلوول ئەندامێکی بەرزی پدک بوو و پاشان بووە ئەندامی سەرکردایەتیی حسک و نێوبراو وەک دەڵێن پیاوی ئیتلاعاتی ئێران بوو.
- بۆردومانکردنی چوار گوندی ناوچەی رانیەی باشوور لەلایەن ئێرانەوە.
- نەتەوە یەکگرتووەکان، چوار ساڵ گەمارۆدانی ئابووریی لەسەر ئێڕاق نوێکردەوە.
- رژێمی ئێران بەپێی ئەو رێکەوتننامەیەی کە لە نێوان ئێران و تورکیا و سوریا دژی کورد بەسترا، 15 پێشمەرگەی پککی دابەدەست تورکیاوە.
- پێکدادانێکی نێوان پدک و ینک لە شاری هەولێر کە نزیکەی 5 تا 6 کەسیان لە یەکتری کوشتووە.
- گیرانی 8 پەڕڵەمانتاری کورد لەلایەن تورکەوە.
- پەڕڵەمانتارانی پەڕڵەمانی راوێژکاری ئەوروپا، بە 26 وڵاتی ئەندامییەوە لە دژی ئانکەرە بۆ گرتنی 8 پەڕڵەمانتاری کورد ناڕەزایی بەتوندی دەربڕی.
- لە ساڵی 1987 تاوەکو ئەم ساڵ: د.ت، بایی 22 ملیۆن دۆلار چەک و کەرەستەی جەنگی کە بەشی زۆری تانک بوو لە هۆڵندا کڕی.
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Хронология событий