- لەم مانگەدا ئێران و سووریا و تورکیا خەریکی رێکەوتننامەیەک بوون دژی باشووری کوردستان، تاوەکو هەموو ئەو هەوڵانە لەبار ببەن کە ئەو هەرێمە لە ئێڕاق جودا ببێتەوە ... دیارە ئەمەش بەهاندان و بەخێرهاتنی ئێڕاقە، چونکە بەرژەوەندیی هیچ لایەکیان لەوی تریان ئەگەر زۆر تر نەبێت کەمتر نییە.
- لە باشووری کوردستان، ئیسلامییەکان ئەندامانی ینک دەکوژن و تا ئێستا 9 کەسیان لە هەولێر کوشتووە و لووت و گوێی تەرمەکانیان بڕیوە. بەتایبەتی ئەوانەی کە دەستیان هەبووە لە شەڕی نێوان ینک و بزووتنەوەی ئیسلامیدا... لە سلێمانیش بەهەمان شێوە، چەند کەسێکی یەکێتی لە ناخافڵ کوژراون.
- ینک ویستی لە پەڕڵەمانی کوردستان خۆی بکێشێتەوە تاوەکو پدک بەتەنێ باشووری کوردستان ببات بەڕێوە. بارودۆخی باشوور گەلێک ناخۆشە و هێندەی نەماوە کە ینک و پدک لە یەکتری بدەن.
- بەستنی کۆنفرانسی زانستی کوردناسی لە مۆسکۆ.
- کۆبوونەوەی ئەمنستی ئنتەرناسیۆنال، لەگەڵ شێخ عوسمان عەبدولعەزیزی رابەری ب.ئیسلامی، تاوەکو دەربارەی کردەوەکانی ب.ئیسلامی دەربارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا گفتوگۆ بکەن.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 大事年表