- لە شاری ژنێف، کۆبوونەوەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی کاروبارەکانی ڕێکخراوە مرۆڤایەتییەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە یارمەتییان پێشکەشی گەلی ئێڕاق و باشووری.ک کردووە، بەسترا، لەو کۆبوونەوەیەدا 119 نوێنەری سەربە 26 دەوڵەت بەشداریی تێداکرد، شایانی باسە کە نوێنەرێکی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی کوردی لە لەندەن بەشداریی لەو کۆبوونەوەیەدا کرد و کۆبوونەوەکە پیلانی کاری داهاتووی خۆیی لە نێوچەکەدا داڕشت و بڕیاری ئەوەش درا کە ئەڵمانیا بۆ ئاسانکردنی ڕێکخستنی کارەکان، بنکەیەک لە شاری هەولێر بکاتەوە.؟
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 8,631