- یەکەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان لە باشوور و دامەزراندنی کابینەی وەزیران لە باشووری.ک، کە 15 وەزارەتن و 6 یان سەربە ینک کە بریتین لە وەزارەتەکانی کەلەپوور و دەنگوباس، یارمەتی مرۆڤایەتی و پشتگیریکردن، ئابووری و دارایی، کشتوکاڵ و گەشت و گوزار. 6ی تریش سەربە پدک، کە بریتین لە نێوخۆ، پیشەسازی و کارەبا، ئاوەدانکردنەوە، ئایین، پەروەردە و هاتووچۆ و پەیوەندی، وەزارەتی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتیش لەلایەن حشع و وەزارەتی بەڕێوەبردنی گشتی لەلایەن بزووتنەوەی دیموکراسی ئاشووری و وەزارەتی دادپەروەریش لەلایەن بزووتنەوەی ئیسلامییەوە دەبرێت بەرێوە. لەو 15 وەزیرە یەکێکیان ئافرەتە بە نێوی کافێ سەلمانەوە کە وەزیری گەشتووگوزارە، سەرۆک وەزیران فوئاد مەعسومە، کە سەربە ینک. هەروەها جێگرەکەی ڕۆژ نوری شاوەیسە کە سەربە پدک. پارتەکانی تری کوردستان هیچ کورسییەکیان لە وەزارەتدا نییە، شایانی باسە وەزارەتی کاروباری دەرەوە، دانەنرا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 15,051 gånger