- بۆ پشتگیریی کوردەکانی باشوور و لە دژی شەڕی لەنێوبردنی کورد لەلایەن د.ق، هونەرکار و گۆرانیبێژە هەرە ناسراوەکانی جیهان، بەهۆی ڕەوی بە کۆمەڵی نەتەوەی کوردەوە، ئاهەنگێکی گەورەیان لە یاریگەی ویمبلی لە لەندەن سازکرد و پارەی ئاهەنگەکەش بۆ لێقەوماوانی کوردی باشوور تەرخانکرا، کە نزیکەی 600 ملیۆن تاملیاردێک کرۆنی سویدی بوو. شایانی باسە کە جۆن مایجەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و شازادە دیانا و دەیان لە نێوداران و ڕامیارەوانان تێیدا بەشداربوون. ئەمانە نێوی هەندێک لەو هونەرمەندانەن کە بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد: گلۆریا ئیستیفاند، پێتەر گابرێل، ستین، ڕود ستیوارت، پۆل سیمۆن، کریس دوبورگ، م. س. هامەر، شناید کۆنۆر و .... ئەو گۆرانییەی کە کریس دوبورگ پێشکەشی کرد کە نێوی ڕاستییەکی سادە بوو گەلێک دەنگی دایەوە و لەسەر زۆربەی تەلەفزیۆنەکانی جیهان لێدرا.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 7,156 مرة