- داگیرکردنەوەی شاری سلێمانی لەلایەن دوژمنەوە و ئاوارەبوونی خەڵکەکەی بۆ چیاو سنوورەکان و ئاوهەوای ئەم چەند ڕۆژە گەلێک ناخۆش بوو کە خەڵکی لەبەر سەرما و باران نەیدەزانی سەر بە چ لایەکدا بکات، بەهۆی کەمیی خواردن و ئەو کەشەوە گەلێک منداڵ و خەڵکی کورد لە برسان و بە نەخۆشی مردن.
- بەرەی کوردستانی و ئۆپۆزیسیۆنی ئێڕاقی، لە شاری لاهایی هۆڵندا، خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم باڵوێزخانەی ئامریکاییدا سازکرد، خۆپیشاندەران داوایان لێکردن کە یارمەتیی خەڵکی ڕاپەریوی کوردستان و ئێڕاق بدەن.
- لیژنەی هاریکاری کوردە ئاوارەکان لە هۆڵندا، بانگەوازێکی بۆ خەڵکی دەرکرد، تاوەکو یارمەتیی کوردە ئاوارەکانی باشوور بدەن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表