- دەرچوونی پەڕتووکێک لەسەر مێژووی چلەکانی کورد لەلایەن گۆنای ئاسڵانەوە، کە باسی کارەساتێکی ساڵی چلەکان دەکات کە 33 کوردی تێدا کوژراوە، د.ت، نووسەری پەڕتووکەکە زیندانی دەکات.
- بەکارهێنانی گازی کیمیاوی لە دژی پێشمەرگەکانی باکوور، لەلایەن د.ت.
- پێکهاتنی لیژنەیەکی جیهانی بۆ بەرگریکردن لە گەلی کوردستان لە ئەوروپا.
- کۆچی هۆزانەوان عەلی هەسەنیانی - هاوار، بۆ هەندەران و لە وڵاتی دانیمارک گیرسایەوە.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری ڕزگارکرنا ژن لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری ژنا کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.