- پاش هێرشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سوپای ئێرانی بۆسەر بیرە نەوتەکانی کەرکووک، داگیرکەری ئێڕاقی بڕیاری تەخت کردنی هەموو گوندەکانی کوردستانی دەرکرد، پاش ئەو ڕووداوە بەچەند ڕۆژێک گوندەکانی قەرەبەگ، سیخەیی، دەرماناوە، بیرە سپان، قەرە ساڵم، بیبانی، تورکی، کەلور و عەلی بەیانی ناوچەی کەرکووکی تەخت کرد. بەو جۆرە تا نێوەڕاستی 988، زۆربەی هەرە زۆری گوندەکانی باشوور لەسەر نەخشە لابران، لە ناوچەی سلێمانی هەموو گوندەکان تەخت کران و شارۆچکەکانی پێنجوێن، دوکان، چوارتا، هەڵەبجە، ماوەت، بنگرد، سورداش، ناڵپارێز، خورمال، سیروان، سەنگەسەر، چۆمان، مێرگەسوور، گەڵالە، حاجی ئۆمەران، سیدەکان، هیران، دێگەلە، دیبەگە، ...یش تەخت کران و خەڵکەکەی ئاوارەی ئۆردوگا زۆرە ملێکان کران.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,224 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!