00-10-1986
📅 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
- پاش هێرشی ینک و سوپای ئێرانی بۆسەر بیرە نەوتەکانی کەرکوک، داگیرکەری ئێڕاقی بڕیاری تەخت کردنی هەموو گوندەکانی کوردستانی دەرکرد، پاش ئەو رووداوە بەچەند رۆژێک گوندەکانی قەرەبەگ، سیخەیی، دەرماناوە، بیرە سپان، قەرە ساڵم، بیبانی، تورکی، کەلور و عەلی بەیانی ناوچەی کەرکوکی تەخت کرد. بەو جۆرە تا نێوەڕاستی 988، زۆربەی هەرە زۆری گوندەکانی باشوور لەسەر نەخشە لابران، لە ناوچەی سلێمانی هەموو گوندەکان تەخت کران و شارۆچکەکانی پێنجوێن، دوکان، چوارتا، هەڵەبجە، ماوەت، بنگرد، سورداش، ناڵپارێز، خورمال، سیروان، سەنگەسەر، چۆمان، مێرگەسوور، گەڵالە، حاجی ئۆمەران، سیدەکان، هیران، دێگەلە، دیبەگە، ...یش تەخت کران و خەڵکەکەی ئاوارەی ئۆردوگا زۆرە ملێکان کران.
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا از وقایع