- تا ساڵی 985: د.ق، نزیکەی 776 قوتابخانەی کوردیی لە گوندەکانی کوردستاندا داخست.
- تا ساڵی 986: حدکا 10.758 کەسی لە ئێران کوشتووە، 8.913ی لێ بریندار کردوون، 1.154ی لێ دیل کردوون، 1.421 ئۆتۆمبیلی دوژمنی تێکشکاندووە، 87 دەزگای چەکی قورسی تێکشکاندووە، 32 مۆڵگەی دوژمنی گرتووە، 3 جار مۆڵگەی دوژمنی وێرانکردووە، دەسکەوتی پێشمەرگەکانیش هەر لەم ماوەیەدا، 19 خومپارەهاوێژی جۆراوجۆر، 104 ئاڕ.بی.جی-7، 10 چەکی دوورهاوێژ، 2.738 تفەنگی جۆراوجۆر، 318 گوللەی چەکی قورس، 701 راکێتی ئاڕ.بی.جی، 19 زنجیرە فیشەکی چەکی قورس، 1.690 نارنجۆکی دەستی، 56 دووربین، 96 مەترەلۆز، 166 دەزگای بێتەل، 396.821 فیشەک، 14 نارنجۆک ئەنداز، 8.612 یەدەک، 46 دەمانچە، 5 ئۆتۆمبیل، 106 تفەنگی میلـلی، 5 مووشەک ئەنداز لە جۆری سام-3. هەر لەم ماوەیەدا 1.008 پێشمەرگەی حدکا شەهیدبوون و 555 کەسیش لە خەڵکی مەدەنی شەهیدبوون و 1.044 کەسیش برینداربوون.
- روودانی شەڕی براکوژی لە گوندی قەڵاسنجی سەرووی ناوچەی زرارەتی، لە نێوان هێزەکانی ینک و بەرەی جوددا، هێزەکانی جود لەبەر نەشارەزایی پەرتەوازە بوون و هەندێکیان لەبەر بێ ئاوی خۆیان دایە دەست هێزەکانی ینک و هەندێکیشیان چوونەوە پاڵ رژێم و هەندێکیشیان شەهید بوون، لە بناری سەفینیش 5 پم حشع یان بەدیل گرت و پاشان گوللە بارانیان کردن کە یەکێکیان نێوی ابو احرار بوو. بە هۆی ئەم دیل کوشتنەی هێزەکانی ینک وە منداڵێکی کورد لە گوندی حوجرانی نزیک شەقڵاوا لێیان تووڕە دەبێت و دەڵێت: جاش لە ئێوە باشترە. ئەم رووداوانە لە کاتی گەرمەی گفتوگۆی ینک دابوو لەگەڵ رژێم.
- بەپێی ئامارێکی سەربازیی خۆرئاوایی، خەرجیی رژێمی ئێران لە جەنگی ئێڕاق و خۆرهەڵاتی کوردستاندا 3 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە.
- بەستنی کۆنفرانسی سێیەمی کۆمەڵە1 لە ناوچەی مێرگەپانی نزیک سلێمانی، کۆنفرانسەکە جەلال تاڵەبانی و دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ بەشداریی کاریگەریان تێدا هەبوو، نەوشیروان مستەفا کرایەوە سکرتێر و ئەمانەش بوونە ئەندامانی سەرکردایەتی: مولازم عومەر عەبدوڵڵا، فەرەیدون عەبدولقادر، قادر حاجی عەلی، مەلا بەختیار، جەبار فەرمان، کۆسرەت رەسوڵ و ئازاد هەورامی، ئەمانەش بوونە جێگری سەرکردایەتی: حەسەن کوێستانی، عومەر فەتاح، حەمە تۆفیق رەحیم و دوکتۆر خەسرەو. ئەم کۆنفرانسە بووە هۆی دابڕانێکی گەورە لە نێو ریزەکانی کۆمەڵە1 دا، کە هەندێکیان بە نهێنی بە نێوی ئاڵای شۆڕشەوە کاریان دەکرد و پاشان لە کۆمەڵە1 جوودا بوونەوە.
- چەند رۆژێک دوای کۆنفرانسی سێیەمی کۆمەڵە1، یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان کە باڵێکی نێو ینک بوو، لە مێرگەپان کۆنفرانسیان بەست و ئەمانە بوونە ئەندامانی سەرکردایەتی: فوئاد مەعسوم، نازم عومەر، پێشەوا تاڵەبانی، شەوکەت حاجی موشیر، سەربەست بامەڕنی، حاکم عومەر، کەمال فوئاد، خدر مەعسوم، شێخ دارا، شێخ عەلی حەمە ساڵح، شێخ محەمەد و حەمەی فەرەج.
- پاش کۆنفڕانسەکانی کۆمەڵە1 و یشک، ئاڵوگۆرێکی گەورە بەسەر مەڵبەندەکانی ینک دا هات، بەم شێوەیە: مەڵبەندی یەک - جەبار فەرمان، مەڵبەندی دوو - قادر حاجی عەلی، مەڵبەندی سێ - حەمەی فەرەج و مەڵبەندی چوار - کۆسرەت رەسوڵ.
- لە یادی دووسەدهەمین ساڵڕۆژی دروستکردنی شاری سلێمانیدا، یەکێتی نووسەرانی کوردستان، بەرنامەیەکی فراوانی بەم بۆنەیەوە بۆ ئاهەنگ گێران سازکرد، و دەنگی گەلی کوردستانیش رۆژانە وەکو یادەوەریی شاری سلێمانی گەشتی ریچی بۆ سلێمانی بڵاوکردەوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوانی کورد جگەرخوێن، لە وڵاتی سوید، پاشان لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی برایەوە شاری قامیشلۆ و لە ماڵەکەی خۆیدا نێژرا، کە نیو ملیۆن کەس بەشداریی ڤیستیڤالی ناشتنەکەیی کرد.
- جیابوونەوەی دەستەیەک لە حشع، کە بەنێوی حشع - رێکخراوە بنچینەییەکانەوە کاریان دەکرد.
- لابردنی بڕیاری لەسێدارەدان لە نێو یاسای تورکیدا، بەڵام ئەم یاسایە هەروەکو مەرەکەبی سەر کاغەز مایەوە.
- شەهیدبوونی بارزان بە تۆپباران لە گوندی شیرەمەڕ، نێوبراو پێشمەرگەیەکی ئازای پاسۆک بوو.
- شەهیدبوونی بەیان عومەر شەریف.
- کوژرانی رەسوە سوور لەلایەن ینک.
- کۆچی دوایی مێژوونووسی بەنێوبانگ تۆفیق وەهبی لە شاری لەندەن، نێوبراو لەسەر وەسیەتی خۆی هێنرایەوە بۆ کوردستان و لەسەر چیای پیرەمەگروون بە خۆپیشاندانێکی جەماوەریی مەزنەوە نێژرا.
- کۆچی دوایی نووسەر ئەمین میرزا کەریم.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ قادری حاجی حوسەین.
- کۆچی دوایی موزیکژەن میرزا مەحمود.
- کۆچی دوایی فارسی رەحیمە کوردە، نێوبراو پێشمەرگەیەکی سووپاکەی شێخ مەحمود بوو.
- کوژرانی خولەی حەمە بۆر لە یانەی پارێزەران لە شاری سلێمانی، نێوبراو هەوادارێکی ینک بوو.
- بەستنی میهرەجانی تیپە بێگانەکان لە هۆڵندا، کورد بە شانۆیی بیرم کەوتەوە لە نووسین و دەرهێنانی سالار عومەر قەراخی بەشداریی کرد.
⚠️ Este artículo ha sido escrito en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Cronología de los hechos