- ڕوودانی شەڕی بێتواتە، هێزێکی گەورەی مەڵبەندی 3ی ینک بە هاوکاریی کەرتی چواری جەباری بە فەرماندەی مامە ڕیشە و کەرتی سەگرمە بە فەرماندەی شەهید حەمە ڕەش و سەرپەرشتیی جەلال تاڵەبانی، هێرش کرایە سەر لووتکەی کڵاوەی دێوانە کە دەڕوانێتە سەر بێتواتە، و پاشان بۆ بەیانییەکەی هێرش بۆ نێو بێتواتە کراو گیرا، دوژمن لەوەوپێش بە ماوەی 10 ڕۆژ زۆر ناوچەی داگیر کردبوو، پێشمەرگەکان بە ماوەی یەک ڕۆژ هەموویان لێسەندنەوە، هێزی پێشمەرگە لە شەڕی بێتواتەدا گەلێک دەستکەوتی هەبوو کە ئەمانە هەندێکیانە: 1500 تفەنگی کلاشینکۆف، 2 هاوەنی 120 ملم، سەدان هەزار فیشەک و تەقەمەنی، دەیان ئاربیجی و گوللە ئاربیجی، لە شەڕەکەدا گەلێک کردەوەی ناشۆڕشگێرانە کرا و تاڵان و بڕۆیەکی زۆر و زۆر دەرگای ماڵان بۆ فەرهود شکێنران.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 17,911 keer bekeken