- هێزەکانی ینک بە فەرماندەی مەلا بەختیار هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حسک و پدک لە ناوچەی سلێمانی مەڵبەندی یەک، شەڕ چەند ڕۆژی خایاند و هێزەکانی بەرەی جود شکان و لە نێوچەکە کشانەوە، پاش ئەوەی چەندین شەهید و بریندار و دیل لە هەردوولا درا، ئەم شەڕە حشعی نەگرتەوە چونکە مەلا بەختیار ڕێکەوتننامەیەکی لەگەڵ بەهادین نوریدا مۆرکردبوو و هێزەکانی حشع خۆیان لە شەڕی ناوچەی سلێمانی دوورگرت.
- ڕوودانی شەڕی بالیسان لە مەڵبەندی چواری یەکێتی، شەرەکە لە نێوان ینک و حسک و پدک و حشعدا بوو، لەو شەرەدا 7 پێشمەرگەی ینک و چەندین پێشمەرگەی بەرەی جود شەهید بوون، لەوانە: ئەحمەد قەمبەری - لە پم سەرەتایییەکانی کۆمەڵە1، پێشڕەو، عوسمان، بەکر توتمە و زۆری تر...
- هێرشی د.ا بۆسەر گوندەکانی هەڵەقووش و گیچە لە ناوچەی سۆما، کە بووە هۆی شەهیدکردنی 13 کەسی ئەو گوندانە کە ئەمە نێوەکانیانە: ئەحمەد، سیروان، ئیدریس ئەحمەد سیروان، جەجین ئەحمەد سیروان، مەحمود ڕەزا، ئیبراهیم جاسم، تەقی عەلی ڕەزا، جیهانگیر عەبدوڵڵا، عەبدولرەحیم ڕۆستەم، سوڵتان سەعیدی، محەمەد دێرینی، ئەسعەد عەلی، کەمال ئەسعەد و ڕەزا.
- شەهید بوونی شەمال فەرماندەی تیپی 93ی کۆیە و ڕێباز لە گەل دوو پێشمەرگەی تردا لە گوندی باداوانی دۆڵی خەڵکان، هەردووکیان لە پێشمەرگە سەرەتایییەکان بوون و ئەندامی کۆمەڵە1 بوون.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,668 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!