00-04-1983
📅 Tarih ve olay
- هێزەکانی ینک بە فەرماندەی مەلا بەختیار هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حسک و پدک لە ناوچەی سلێمانی مەڵبەندی یەک، شەڕ چەند رۆژی خایاند و هێزەکانی بەرەی جود شکان و لە نێوچەکە کشانەوە، پاش ئەوەی چەندین شەهید و بریندار و دیل لە هەردوولا درا، ئەم شەڕە حشعی نەگرتەوە چونکە مەلا بەختیار رێکەوتننامەیەکی لەگەڵ بەهادین نوریدا مۆرکردبوو و هێزەکانی حشع خۆیان لە شەڕی ناوچەی سلێمانی دوورگرت.
- روودانی شەڕی بالیسان لە مەڵبەندی چواری یەکێتی، شەرەکە لە نێوان ینک و حسک و پدک و حشعدا بوو، لەو شەرەدا 7 پێشمەرگەی ینک و چەندین پێشمەرگەی بەرەی جود شەهید بوون، لەوانە: ئەحمەد قەمبەری - لە پم سەرەتایییەکانی کۆمەڵە1، پێشڕەو، عوسمان، بەکر توتمە و زۆری تر...
- هێرشی د.ا بۆسەر گوندەکانی هەڵەقووش و گیچە لە ناوچەی سۆما، کە بووە هۆی شەهیدکردنی 13 کەسی ئەو گوندانە کە ئەمە نێوەکانیانە: ئەحمەد، سیروان، ئیدریس ئەحمەد سیروان، جەجین ئەحمەد سیروان، مەحمود رەزا، ئیبراهیم جاسم، تەقی عەلی رەزا، جیهانگیر عەبدوڵڵا، عەبدولرەحیم رۆستەم، سوڵتان سەعیدی، محەمەد دێرینی، ئەسعەد عەلی، کەمال ئەسعەد و رەزا.
- شەهید بوونی شەمال فەرماندەی تیپی 93ی کۆیە و رێباز لە گەل دوو پێشمەرگەی تردا لە گوندی باداوانی دۆڵی خەڵکان، هەردووکیان لە پێشمەرگە سەرەتایییەکان بوون و ئەندامی کۆمەڵە1 بوون.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji