00-03-1983
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- کۆتایی ئەم مانگە: هێرشی د.ا بۆسەر دیلان چەرخ، هەلبی، کویکان، کەریزەی شکاکان و یونسڵیان لە ناوچەی نەغەدە، کە بووە هۆی شەهیدکردنی 40 کەسی خەڵکی ئەم گوندانە، کە ئەمە نێوی هەندێکیانە: عەلی ئەحمەدی، محەمەد ئەحمەدی، محەمەد سوڵتانی، عەبدوڵڵا مەعروف، رەحیم خوسرەوی، کەریم خوسرەوی، نادر خوسرەوی، حەسەن دوکلاه، محەمەد دوکلاه، محەمەد ئیبراهیمی، کەریم تەپەڕەشی، عەباس تەپەڕەشی، عەبدوڵڵا عەباسی، محەمەد محەمەدی، جەعفەر شێخی، عەلی چادر رەش، رەحمان ناسری، مستەفا جەلالی، موسا سۆفی رەحمان، رەسوڵ بێ کڵاو، ئیسماعیل مەناف، یوسف قەرەنی و حاجی محەمەد عەلی و ....
- کۆتایی ئەم مانگە: هێرشی د.ا بۆسەر گوندی جەعفەر ئاوا لە ناوچەی مەهاباد، کە بووە هۆی شەهیدکردنی چەند کەسێک، کە ئەمە نێوی هەندێکیانە: ئەبوبەکری شەریف گوڵاوی، ئەبوبەکری محەمەد سوڵتان، ..... هەروەها هێرشیشی بۆسەر گوندی دێمە سوور کرد، کە بووە هۆی شەهیدکردنی چەند کەسێکی تر لەوانە: حاجی محەمەد سوڵتان، عومەر بەلەکی، محەمەد ئەمین محەمەد، خالید سۆفی عەبدوڵڵا، ..... هەروەها هێرشیش بۆ گوندی مەرجان ئاوای ناوچەی مەهاباد کرا، کە بووە هۆی شەهیدکردنی محەمەد ئەمین سۆفی سەلیم، رەحمان کوێخا محەمەد، حوسەین دەروێش محەمەد، .....
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان