19-02-1980
📅 رێکەوت و رووداو
- تا 24-02، کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ، بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حدکا لە هۆڵی سینەمای ئومێدی شاری مەهاباد، کە 310 نوێنەر بەشدار بوون. پاش 34 ساڵ خەباتی سەخت و دژوار، ئەمە یەکەم کۆنگرەی حیزب بوو، کە بە سەربەستی لە نێوەوەی وڵاتدا ببەسترێت، کە لە راستیدا ئەوە کۆنگرەی هەموو کورد بوو لە خۆرهەڵاتی.ک. نزیکەی 310 کەس لە کۆنگرەدا بەشداربوون، کە هەر ئەندامە نوێنەرایەتیی 100 ئەندامی دەکرد، بەو پێیە حدکا لەم ماوەیەدا نزیکەی 30 هەزار ئەندامی هەبووە. لە ئەنجامدا 26 ئەندامی کۆمیتەی نێوەندی هەڵبژێردران، کە ئەمانەن: د. قاسملو، غەنی بلوریان، جەلیلی گادانی، د. سادقی شەرەفکەندی، مستەفای شڵماشی، نوئید موعینی، ئەحمەد عەزیزی، فاروق کەیخوسرەوی، د. رەحیمی سەیفی قازی، سەننار مامەدی، جهانگیر ئیسماعیل زادە، رەحمانی کەریمی، سەرگەرد عەباسی، ئەبوبەکر هیدایەتی، قادر عەبدی، سەید رەسوڵی دەهقان، مستەفا هیجری، حەسەن شیوەسەلی، حەسەن رستگار، حوسەین مەدەنی، ئەمیری قازی، کەمال دەبباغی، هاشمی کەریمی، عەبدوڵڵا حەسەن زادە، فەوزیە قازی و مامۆستا هێمن وەکو ئەندامی شانازی. د. قاسملو، بووە سکرتێری حدکا و ئەمانەش بوونە ئەندامانی بیرۆی رامیاری: غەنی بلوریان، جەلیلی گادانی، د. شەرەفکەندی، ئەمیری قازی، مستەفا شڵماشی و عەبدوڵڵا حەسەن زادە. ئەمانەش بوونە ئەندامانی کۆمیسیۆنی بازرەسی: فەتاحی کاویان، دکتۆر خەسرەوی، مەندس ئاریایی، سەروان ئەفشین، سدیق قەوی پەنجە، مەحمود پوورئازەر، قادری شەهابی، سەرهەنگ رەبیعی، سەرهەنگ قادری، عەلی حەسەنیانی و سەیدی سوڵتانیان. هەروەها ئەمانەش بوونە راوێژکارانی کۆمیتەی نێوەندی: سەید حەسەنی هاشمی، تەها عەتیقی، حوسەینی ئیبراهیمی، رەحمان حاجی ئەحمەدی، مەلا رەحمان کاژەیی، عوسمان ئەسراری، حەکیم رەزایی، فەرەیدوون میتران، یەها حەق تەڵەب، شاپوور فەیروزی، رەسوڵ پێشنماز، حەسەنی شەڕەفی، سەید عەلی رەحمانی، عەزیز ماملێ و زوبێدە تالب پوور. کۆنگرە نامەیەکی ئاراستەی د.ا کرد، تاوەکو مافەکانی کورد بسەلمێنێت.
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا