- تا سەرەتای ئەم ساڵ: ژمارەی ئەو کوردانەی کە بۆ باشووری ئێڕاق ڕاگوێزرابوون، ژمارەیان گەیشتە 700 هەزار کەس.
- کۆتایی ئەمساڵ: د.ا، عەزیزی یوسفیی بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە لە زیندان ئازادکرد، بەڵام زۆری پێنەچوو کۆچی دوایی کرد، نێوبراو ئەندامی باڵای حدکا بوو و کاتی خۆی بڕیاری خنکاندنی درابوو و بەڵام پاشان بە زیندانی هەتاهەتایی حوکم درا.
- ئازادبوونی غەنی بلوریان لە زیندان، بەهۆی شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە. نێوبراو 20 زێتر لە زینداندا بوو. لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ مەهاباد، هەزاران کەسی خەڵکی مەهاباد بە پیرییەوە چوون.
- ئاوارەبوونی عەبدوڵڵا ئوجەلان بەهۆی کاروباری ڕامیارییەوە.
- پکک هەوڵیدا، محەمەد جەلال بوچاک بکوژێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، نێوبراو ئاغایەکی دەستەڵاتداری ناوچەی سیڤەرک و ئەندامی پەڕڵەمانی تورکیا بوو.
- بەستنی کۆنگرەی پارتی لە خۆرهەڵاتی.ک.
- دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی لە تورکیا، لەلایەن ئەم ڕێکخراوانەوە، پارتی سۆسیالیستی کوردستانی تورکیا، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری شۆڕشگێڕی لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا و بزووتنەوەی کوک.
- تێکچوونی پەیوەندیی نێوان داگیرکەرانی سووری و ئێڕاقی.
- گفتوگۆی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان - حسک، لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری ئێڕاقیدا بەهۆی دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆوە، بۆ ئەو مەبەستە دوکتۆر مەحمود عوسمان چووە بەغداد، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو، ڕژێم لە گەرمەی گفتوگۆکەدا دوو سەرکردەی نێوداری حسکی لە دۆڵی سماقوڵی شەهید کرد، کە نێویان ئەمانەیە: شەهید سەلیم و شەهید شینە بۆڵێ.
- سەرەتای ئەم ساڵ: گیرانی ئەدیبی کورد، محەمەدی حەمە باقی لەلایەن د.ق.
- حدکا، لە شاری نەغەدەی خۆرهەڵاتی.ک، کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی گەورەی ساز کرد، لەو کۆبوونەوەیەدا کورد و ئازەری بوو بە شەڕیان.
- هێرشی مەلاکانی ئێران بۆسەر خۆرهەڵاتی.ک، شایانی باسە کە ڕژێمی نوێ ئەو هێرشەی بە سەرۆکە سەربازییەکانی سەردەمی شا کرد.
- بریندارکردنی هونەرکاری وێنەکێش عەزیز سەلیم ئەحمەد و شەهیدبوونی هاوسەرەکەی ئایشێ ڕەسوڵ، لەلایەن د.ق.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ خاتوو دایکی جەمال.
- پەیوەندیکردنی شەهید مام ئیبراهیم بە ڕێکخستنی پاسۆکەوە.
- گۆرانیبێژ تایەری خەلیلی دەستی کرد بە گۆرانی وتن.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری دەنگی ژنانی کوردستان لە شاری مەهاباد.