- تا 19-06: ڕوودانی کارەساتی هەکاری لە باکووری.ک، لە نێوان پێشمەرگەکانی یەکێتی و پارتیدا، کە خەڵکی هۆزەکانی باکوور یارمەتیی پارتییاندەدا، لەو شەڕانەدا سەدان پێشمەرگە شەهیدبوون و زۆریشیان لێ بەدیلگیرا، ئەمانە نێوی هەندێک لەو شەهیدانەن عەلی عەسکەری، د. خالید،.... نزیکەی 8 پێشمەرگە بەسەلامەتی گەیشتنەوە ناوچەکانی سلێمانی لەوانە (حەمەی حاجی مەحمود، جەمالی عەلی باپیر و ڕەفیق پارەزانی).
- دەستپێکردنی ڕاگوێزانی گوندەکانی پێشتێنەی سنووریی نێوان ئێران و ئێڕاق و تورکیا لەلایەن د.ق بە درێژایی 20 کم.
- لە سێدارەدانی جەعفەر ئەسوەد، حوسەین عەبدولڕەحمان، جەواد کەریم و کەمال واحید لە شاری موسڵ، ئەمانە ئەو 4 پێشمەرگەیە بوون کە لە شەڕی ڕۆژی 08-03دا بەدیل گیران.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 17,455